نرخی نەوت بە رێژەی 1% بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازیی چین، بە رێژەی 1% بەرزبووەوە. گەشەی کەرتی پیشەسازیی گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری نەوت، هیوای دروستکردووە لەسەر بەرزبوونەوەی خواست بۆ نەوت.

ئازاری 3, 2025 - 10:17
نرخی نەوت بە رێژەی 1% بەرزبووەوە

لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، لە یەکەم رۆژی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا، نرخی نەوتی برێنت 76 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 73 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 75 سەنت بەرزبووەوە و بە 70 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. بەپێی ئامارە نوێیەکانی چین، چالاکیی پیشەسازیی ئەو وڵاتە لە مانگی شوبات دا بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی سێ مانگی رابردوو. تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی IG لەو بارەیەوە رایگەیاند، "گەڕانەوەی کەرتی پیشەسازیی چین بۆ قۆناخی گەشەسەندن، هۆکاری پشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە."

هەرچەندە ئەو شرۆڤەکارە هۆشداری دەدات لە جێبەجێکردنی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا بەسەر هاوبەشەکانیدا و دەڵێت، دەتوانێت بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت سنووردار بکات.

 شرۆڤەکارانی سەر بە بانکی گۆڵدمان ساکس لە لایەکی دیکەوە هۆشداری دەدەن لەسەر سەپاندنی 10%ی پێناسی گومرکی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر کاڵای هاوردەکراو لە چین، بەڵام گەڕانەوەی چین لە سەرەتای 2025 بۆ گەشەسەندن بە هۆکارێکی سەرەکی دەزانن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتدا.

 لە مانگی شوبات دا نرخەکانی نەوت دابەزیبوون بۆ کەمترین ئاستی سێ مانگی رابردووی خۆیان.

سەرچاوە: ڕووداو