یەک ئۆنسە زێڕ بە 2870 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا، نرخی زێڕ توانی کڕیار بەلای خۆیدا رابکێشێت و بەرزبێتەوە بۆ نزیکەی 2870 دۆلار.

ئازاری 3, 2025 - 10:14
یەک ئۆنسە زێڕ بە 2870 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

 بەپێی شرۆڤەکاران، ناڕوونییەکانی پەیوەست بە ئەگەری ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، بەردەوام پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.

 ئەمڕۆ بازرگانانی زێڕ هەروەها چاویان لە بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازیی ئەمریکا و کۆفرۆشی مانگی 2 ـە کە دەتوانێت کاریگەری لە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بکات.

بەپێی میدیا رووسییەکان، پاڵاوگەیەکی ئەو وڵاتە ئاگری گرتووە و ئەگەری پەرەسەندنی ئاگرەکە بۆ شوێنەکانی نیشتەجێبوونی نزیک لە پاڵاوگەکە لە شاری ( ئۆفا) هەیە. لە چەند رۆژی رابردوودا، سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رەخنەی تووندی لە ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گرت و رایگەیاند، قومار بە شەڕی جیهانیی سێیەمەوە دەکات.

هەموو ئەو رووداوانە ئەگەری ئاگربەستی خێرای لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا لاواز کردووە کە بە قازانجی زێڕ شکاوەتەوە.

سەرچاوە: ڕووداو