دۆناڵد ترەمپ گەیشتە سعودیە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەکو یەکەم گەشتی دیپلۆماسی لە پاش هەڵبژاردنەوەی، گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە.

دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ گوتی: "بەرەو سعودیە، قەتەر و ئیمارات بەڕێدەکەوم. سەردانەکەم مێژوییە".
بەپێی زانیارییەکان، ترەمپ چاوی لەوەیە بە چەند رێککەوتن و وەبەرهێنانێک بگەڕێتەوە کە بەهاکەیان نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلارە.
بەگوێرەی پلانی گەشتەکە، فڕۆکەکەی ترەمپ سەرەتا لە ریاز دەنیشێتەوە، دواتر دەچێتە دەوحە و پاشان لە ئەبوزەبی کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت.
سەرچاوە: ڕووداو