پێگەی ئیلاف: نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری دیبلۆماسیەتی نوێی ناوچەکەیە

لە ناوچەیەکدا کە پڕە لە هاوپەیمانێتیە گۆڕاوەکان و ململانێی کراوە، عێراق بۆ دەیان ساڵ بەندکراوی وێنەکەی بوو وەک مەیدانی ڕاکێشان نەک وەک کارایەکی سەربەخۆ. بەڵام شوێنپەنجەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر گۆڕەپانی دەرەکی دیمەنێکی جیاوازی بەرهەم هێنا؛ ئەو توانی بە ئارامیەکی حیسابکراو دووبارە وێنەی ڕۆڵی عێراقی بکێشێتەوە، کۆکردنەوەی لە نێوان وریایی سیاسی و تێگەیشتنێکی قووڵ بۆ گۆڕانکاریەکانی هەرێم و جیهان.
تەنها سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەبوو، بەڵکو پێگەیەکی بۆ خۆی داڕشت کە ڕێگەی دەدا بە ناوی هەموو عێراقەوە قسە بکات — عێراقێک کە بەدوای سەقامگیریدا دەگەڕێت و تەماشای کرانەوە دەکات. بە درێژایی زیاتر لە دوو دەیە، دیمەنی سیاسی عێراق بەندکراوی ڕیزبەندی و ناسنامە لاوەکیەکان بوو، کە ئامادەبوونی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی لاواز کرد و توانای بۆ کێشانی وێنەیەکی جێگیر لە خۆی بەرامبەر جیهان شێواند. بەڵام ئەزموونی نێچیرڤان بارزانی نموونەیەکی جیاوازی پێشکەش کرد بۆ سەرکردایەتیەک کە خۆی لە هێڵە نەریتیەکانی تەماس دوور دەخاتەوە، و شێوازێکی هێمنتر، هاوسەنگتر و پراگماتیکیتر پەیڕەو دەکات، کە عێراق وەک کارایەکی متمانەپێکراو و هاوسەنگ لە دەوروبەری و دەرەوەی سەرلەنوێ پێشکەش دەکاتەوە. لە ساڵەکانی سەرەتای کاری سیاسی، نێچیرڤان بارزانی تێگەیشت کە زمانی دروشمەکان بۆ دامەزراندنی نفوزێکی ڕاستەقینەی دەرەکی ناگونجێت.
لە بری ئەوە، پەیڕەوی ڕێبازێکی کرد کە پشت دەبەستێت بە بنیاتنانی هاوسەنگی ورد لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان، تا ڕادەیەکی زۆر خۆی دوور دەگرێت لە کەوتنە داوی تەوەرە ململانێکارەکان. ئەو هێڵەکانی پەیوەندی کراوەی لەگەڵ هێزە گەورەکان وەک واشنتۆن و برۆکسل پاراست، بەبێ ئەوەی پەیوەندیەکانی لەسەر حسابی ئەنقەرە یان تاران بێت، لە هەمان کاتدا، کاری کرد بۆ دۆزینەوەی هەلەکانی هاوکاری لەگەڵ مۆسکۆ و پەکین، لەبەرچاوگرتنی هەستیاری دۆسیە ئەمنی و ئابورییەکان. ئەوەی بارزانی جیاکردەوە، تەنها ئەوە نەبوو کێی بینی یان لەگەڵ کێ گفتوگۆی کرد، بەڵکو چۆن خۆی پێشکەش کرد. لە کۆڕە نێودەوڵەتیەکاندا، تەنها وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەرنەکەوت، بەڵکو وەک نوێنەری عێراقێک کە دەیەوێت یەکگرتوو بێت. گوتاری هەمیشە جەختی لەسەر ئەو بیرۆکەیە دەکردەوە کە جۆراوجۆری وڵات سەرچاوەی هێزە نەک لاوازی، بانگەوازی هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانی دەکرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ عێراق وەک دەوڵەتێک کە قووڵی و فراوانی هەیە، نەک وەک کۆمەڵێک پێکهاتە کە لە نێوان خۆیاندا کێبڕکێ دەکەن. لە پشت ئەم جووڵە دیبلۆماسیە چالاکە، وێنەی ڕۆڵێکی شاراوە دەرکەوت کە زۆر ڕۆشنایی نەخراوەتە سەر: نێوەندگیرێک کە هەوڵ دەدات بۆچوونەکان لە نێوان لایەنە ناکۆکەکان نزیک بکاتەوە. چ بە میوانداریکردنی کۆبوونەوەی ڕانەگەیەنراو لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و ئێران، یان بە ئاسانکاری پەیوەندی لە نێوان بەغدا و پایتەختە عەرەبیەکان، نێچیرڤان بارزانی بە بێدەنگی کاری دەکرد بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ پێگەی سروشتی خۆی وەک ناوەندی هاوسەنگی هەرێمی، دوور لە ڕۆڵی هاندان یان هەڵکشان بۆ گرژی.
لە بواری ئابوریدا، پەیڕەوی بینینێکی کرد کە وادەبینێت ڕاکێشانی وەبەرهێنان دەروازەیەکی سەرەکیە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری وڵات. جەختی لەسەر گۆڕینی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ خاڵێکی دەستپێکی ئاسوودە بۆ کۆمپانیا جیهانیەکان بەرەو ئەو بەشەی تری عێراق، بە پێشکەشکردنی گەرەنتی یاسایی و ئەمنی، و بەرجەستەکردنی بوارە بەڵێندارەکان وەک وزە و کشتوکاڵ و ژێرخان. ئەم بینینە جیا نەبوو لە سیاسەتی نەوتی، چونکە بە وریاییەکی ڕوون مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی وزە کرد. ڕێگەی گفتوگۆی لەگەڵ بەغدا هەڵبژارد لە بری ڕووبەڕووبوونەوەی کراوە، پشت بەستن بە گوتاری "هاوبەشی ئابوری نیشتمانی" لە بری گوتاری جیابوونەوە یان سەربەخۆیی تەواو.
ئەوەی جێی سەرنجیشە، هەستیاریەتی بەرامبەر کێشەکانی فرەیی ئایینی و کلتووری لە عێراق. بە دەگمەن وتارێکی تبدەپەڕێت کە جەختی لەسەر پاراستنی کەمینەکان ناکردبێتەوە، نەک تەنها وەک ئەرکێکی ڕەوشتی، بەڵکو وەک بنچینەیەک بۆ سەقامگیری دەوڵەت. هەڵوێستە پشتگیریکارەکانی بۆ مەسیحی و ئێزیدی و تورکمانەکان وەک پشتیوانی بەھێز دادەنرێت لە ژینگەیەکی سیاسی کە زۆرجار ئەم بابەتە پەراوێزخراوە، بەڵام ئەو نا، ھەمیشە پشتیوانیانە. هەرچی دۆسیەی ئەمنیشە، توانای خۆگرتنی سەلماندووە، ڕەتکردنەوەی تێوەگلاندنی هەرێم لە ناکۆکیە دەوروبەرەکان سەرەڕای فشارە دووبارەبووەکان. ئەم سیاسەتە هەرێمی لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی وێرانکەر پاراست، و وێنەی وەک لایەنێکی سەنگین چەسپاند کە ئاشتی بەسەر سەرکێشیەکاندا زاڵ دەکات.
سەرجەمی ئەم فاکتەرانە بە تێپەڕبوونی کات وێنەیەکی بۆ سەرکردەیەکی سیاسی دەگمەنی عێراقی دروست کرد، کە بە شارەزاییەوە هاوسەنگی دەکات لە نێوان واقیعیەتی بەرژەوەندیەکان و ڕاکێشانی بنەماکان. بە زمانی سەقامگیری و هاوبەشی قسە دەکات نەک بە زمانی دوژمنایەتی و دابەشبوون. سەرکەوتنی نێچیرڤان بارزانی ھەر بەتەنیا سەرکەوتنی خۆی نا،، بەڵکو وەک نموونەیەک بۆ دەرفەتی بنیاتنانی دیبلۆماسیەتێکی نوێی و ئارام و نەرم و عەقڵانی لە عێراقدا مەنھەجەکەی دەخوێنرێتەوە کە لە گرێی ڕابردوو تێدەپەڕێت و دووبارە وڵات لە نەخشەی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای پتەوتر جێگیر دەکاتەوە.