ریال مەدرید گرێبەستێکی گەورەی مسۆگەرکرد

ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی لیڤەرپوول رۆیشتنی لە یانەکەی راگەیاند و بەئەگەری زۆرەوە دەچێتە یانەی ریال مەدرید.

ئارەی 5, 2025 - 13:42
ریال مەدرید گرێبەستێکی گەورەی مسۆگەرکرد

ئەو یاریزانە لە بڵاکراوەیەکدا دووپاتیکردەوە کە لە کۆتایی وەرزدا لە لیڤەرپوول دەڕوات و ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە، ئارنۆڵد دەڵێت "دوای 20 ساڵ لە یانەی لیڤەرپوول، ئێستا کاتی ئەوەیە پشتڕاستی بکەمەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا جێدەهێڵم. ئەمە بەئاسانی قورسترین بڕیارە کە لە ژیانمدا داومە".

 ئەو زیاتر دەڵێت "دەزانم زۆر لە ئێوە پرسیارتان کردووە بۆچی یان بێزار بوون کە تاوەکو ئێستا باسی ئەم بابەتەم نەکردووە، بەڵام هەمیشە مەبەستم ئەوە بووە کە سەرنجی تەواوم لەسەر بەرژەوەندییەکانی تیپەکە بێت، کە ژمارە 20 مسۆگەرکردنی بووە".

بەرگریکارە ئینگلیزییەکە بەردەوامە لە قسەکردن و دەڵێت "ئەم یانەیە بۆ ماوەی 20 ساڵە هەموو ژیانم بووە - هەموو جیهانم. لە ئەکادیمیا تاوەکو ئێستا، ئەو پشتگیری و خۆشەویستییەی کە لە هەموو کەسێک لە ناوەوە و دەرەوەی یانەکەوە هەستم پێکردووە، بۆ هەمیشە لەگەڵم دەمێنێتەوە. بۆ هەمیشە قەرزداری هەمووتان دەبم، بەڵام، من هەرگیز هیچ شتێکی دیکەم نەزانیوە و ئەم بڕیارە بریتییە لە ئەزموونکردنی ئاڵنگارییەکی نوێ، دەرهێنانی خۆم لە ناوچەی ئاسوودەیی خۆم و پاڵنانی خۆم هەم لەڕووی پیشەیی و هەم لەڕووی کەسییەوە".

لە بەشێکی دیکەدا دەڵێت "من هەموو شتێکم بەخشیوە هەموو رۆژێک کە لەم یانەیەدا بووم، هیوادارم هەست بکەن کە لە ماوەی لێرەدا بەخشیومەتەوە بە ئێوە. لە دڵەوە سوپاسی هەمووان دەکەم، راهێنەرەکانم، بەڕێوەبەرەکانم، هاوڕێکانم، ستافەکە و هاندەرە باوەڕپێنەکراوەکانمان، بۆ ماوەی 20 ساڵی رابردوو".

 ئارنۆڵد لە کۆتاییدا دەڵێت "من ئەوەندە بەختەوەر بووم کە لێرە خەونەکانم بەدیبهێنم و هەرگیز، هەرگیز ئەو ساتانەی تایبەت بە شتێکی ئاسایی نازانم کە بەختەوەر بووم لەگەڵ هەمووتان بەسەرم بردووە. خۆشەویستی من بۆ ئەم یانەیە هەرگیز نامرێت".

هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە یاریزانەکە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدەوە دەکات و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئارنۆڵد و ریال مەدرید پێشوەختە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لەم هاوینەدا پەیوەندی بە مێرینگێیەوە بکات.

سەرچاوە: ڕووداو