نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی: دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق خزمەت بە هەموو پێکهاتەکان بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کۆبوونەوە و "هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزترکردنی گفتوگۆی هێزە سیاسییەکان کردەوە بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە هەموو پێکهاتەکان بکات".

ئایاری 2, 2026 - 19:32
نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی: دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق خزمەت بە هەموو پێکهاتەکان بکات
رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، باسیان له‌ چەندین دۆسیەی جیاواز كرد، "بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هەردوولا "جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق بكات و ره‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانيان بێت".