داوای مافی پەناخوازی لە یەکێتیی ئەورووپا 11% دابەزیوە
یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی 2024دا، بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک، نزیکەی یەک ملیۆن داوای مافی پەناخوازیی وەرگرتووە؛ ئەوەش 11% بەراورد بە ساڵی 2023 دابەزیوە.

ئەگەرچی داواکاریی خەڵکی سووریا بەراورد لەگەڵ ساڵی 2023 بۆ داواکردنی مافی پەنابەری لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کەمتر بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە سەرووی لیستی ئەوانەن کە لە ئەورووپا داوای مافی مانەوەیان کردووە، لەنێو وڵاتانیشدا هێشتا ئەڵمانیا دڵخوازترین وڵاتی نێو ئەورووپایە و زۆرترین داوای مافی مانەوە لەو وڵاتە کراوە.
دەیەیەک لە کۆچبەری؛ لەنێوان 2015 و 2025دا بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی پەناخوازی لە ئەورووپا، لە 2015 تاوەکو سەرەتای 2025، پرسی کۆچبەری کێشە و گفتوگۆیەکی سەرەکیی ناو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بووە، لەم 10 ساڵەدا زۆرترین داواکاری لە 2015 پێشکێش کراون، لەو ساڵەدا ملیۆنێک و 315 هەزار و 466 داوای مافی پەناخوازی پێشکێشی وڵاتانی ئەورووپی کراون، ساڵی 2020 کەمترین بوو بەهۆی کۆرۆناوە، لەو ساڵەدا 461 هەزار و 272 کەس داوای مافی پەناخوازییان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە.
لەدوای ئەوەوە ژمارەکان بۆ چوار ساڵ لەسەر یەکدی زیادبوون: لە 2021 دا 623 هەزار و 242 کەس داوای مافی پەناخوازییان کردووە لە 2022 دا 966 هەزار و 107 کەس داوای مافی پەناخوازییان کردووە لە 2023 دا ملیۆنێک و 143 هەزار و 437 کەس داوای مافی پەناخوازییان کردووە لە 2024 دا ملیۆنێک و 14 هەزار و 420 کەس داوای مافی پەناخوازییان کردووە داوای مافی پەناخوازیی عێراقییەکان 28% کەم بووەتەوە داوای مافی پەناخوازی لەلایەن خەڵكی وڵاتانەوە بەگشتی کەم بووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، داوای عێراقییەکان کە بەشێکی پەناخوازانی کوردیش دەگرێتەوە، 28% کەم بووەتەوە.
پار لە هەموو ئەورووپا، 18 هەزار و 661 عێراقی (پەناخوازانی باشووری کوردستانیش بە عێراقی دانراون)، داوای مافی پەناخوازییان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە، ساڵی پێشتر واتە لە 2023دا 26 هەزار و 136 عێراقی داوای مافی پەناخوازییان کردووە، بەم شێوەیەش داوای مافی پەناخوازی لەلایەن عێراقییەکانەوە 28% کەم بووەتەوە.
ئەڵمانیا وڵاتی یەکەمی دڵخوازی عێراقییەکانە و دوای ئەو هۆڵەندا، بەڵام بەریتانیا لەنێو لیستەکەدا نییە، چونکە داتاکان پەیوەستە بە 27 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەورووپاوە. داوای مافی پەناخوازی سووریاییەکان 16.83% کەم بووەتەوە سووریا یەکێکی دیکەیە لەوانەی لە 2024دا کەمتر خەڵکەکەی لەچاو ساڵی پێشتر داوای مافی پەناخوازییان کردووە، بەپێی داتاکانی ئاژانسی پەناخوازی لە ئەورووپا، لە ساڵی 2024دا 150 هەزار و 766 سووریایی (خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیش بە سووریایی دانراون)، داوای مافی پەناخوازییان کردووە، لە ساڵی 2023دا ژمارەکە زیاتر بووە کە 181 هەزار و 269 کەس بوون.
داوای سوورییەکان 15%ی کۆی داواکارییەکان پێکدەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارییەکانیان 16.83% کەم بووەتەوە. داوای مافی پەناخوازی لەلایەن تورکەکان 50% کەم بووەتەوە لە ساڵی 2023دا بەگشتی 100 هەزار و 809 تورک (خەڵکی باکووری کوردستانیش بە تورک دانراون)، داوای مافی پەناخوازییان کردووە.
ساڵی 2024 ژمارەکە دابەزیوە بۆ 55 هەزار و 705 کەس، واتە نزیکەی 50% داوای مافی پەناخوازی کەم بووەتەوە. ئێران لە لیستی داتاکانی EUAA نییە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەوان راپۆرتی 20 وڵاتیان خستووەتەڕوو، کە زۆرترین کەس لێیەوە روودەکەنە ئەورووپا، ئێران لەنێو ئەو 20 وڵاتەدا نییە. پشکی شێر بەر سووریا و ئەڵمانیا دەکەوێت سەرەرای کەم بوونەوەی داواکارییەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا پەناخوازان لە هەموو وڵاتێکی دیکە زیاتر هەوڵدەدەن بگەنە ئەڵمانیا.
پار 237 هەزار و 314 کەس لە ئەڵمانیا داوای مافی پەناخوازییان کردووە، ئەو ژمارەیەش 23%ی کۆی ئەو کەیسانە پێکدەهێنێت کە لە هەموو ئەورووپا داوای مافی پەناخوازییان کردووە. سەرەڕای زۆریی ژمارەی داواکاری، بەڵام لە بەراوردی ساڵی 2023 دا داوای مافی پەناخوازی لە ئەڵمانیا 29% کەم بووەتەوە.
لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین داوای مافی پەناخوازییان تێدا کراوە:
ئەڵمانیا: 237 هەزار و 314 داوای مافی پەناخوازی لە 2024دا؛ زۆرترینی ئەوانەی داوایان کردووە خەڵکی سووریا، ئەفغانستان و تورکیان.
ئیسپانیا: 165 هەزار و 767 کەس لە 2024 دا داوای مافی پەناخوازییان کردووە؛ زۆرترینی ئەوانەی داوایان کردووە خەڵکی ڤەنزوێلا، کۆڵۆمبیا و مالی-ن.
ئیتاڵیا 158 هەزار و 867 کەس لە 2024 دا لە ئیتاڵیا داوای مافی پەناخوازییان کردووە؛ زۆرترینی ئەوانەی داوایان کردووە خەڵکی بەنگلادیش، پیرۆ و پاکستان-ن.
لیستی ئەو وڵاتانەی پەناخوازی عێراقی، سووریایی و تورکیایی داوای مافی مانەوەیان تێدا کردووە ئەڵمانیا داواکراوترین وڵاتە لەلای ئەوانەی داوای مافی مانەوەیان کردووە؛ خەڵكی عێراق، سووریا و تورکیاش زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە چاویان لەسەر ئەڵمانیایە. عێراق 44%ی کۆی پەناخوازانی عێراقی لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە ئەڵمانیا کردووە 13%ی کۆی پەناخوازانی عێراقی لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە یۆنان کردووە 12%ی کۆی پەناخوازانی عێراقی لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە هۆڵەندا کردووە سووریا 49%ی پەناخوازانی سووری لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە ئەڵمانیا کردووە 15%ی پەناخوازانی سووری لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە یۆنان کردووە 9%ی پەناخوازانی سووریا لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە نەمسا کردووە تورکیا 54%ی پەناخوازانی تورکیا لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە ئەڵمانیا کردووە 16%ی پەناخوازانی تورکیا لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە فەرەنسا کردووە 8%ی پەناخوازانی تورکیا لە ئەورووپا، داوای مافی پەناخوازییان لە یۆنان کردووە ئەو عێراقی، سووریایی یان تورکیاییانەی یەکەمجاریانە داوای مافی مانەوە و پەناخوازی بکەن:
عێراق: لە کۆی 18 هەزار و 661 داواکاریی مافی پەناخوازی، 15 هەزار و 961یان یەکەم جارە داوا دەکەن.
سووریا: لە کۆی 150 هەزار و 766 داواکاریی مافی پەناخوازی، 145 هەزار و 673 پەناخوازی سووریایی یەکەمجارە داوا دەکەن.
تورکیا: لە کۆی 55 هەزار و 705 داواکاری مافی پەناخوازی، 50 هەزار و 683 تورکیایی یەکەمجارە داوای مافی پەناخوازی دەکەن.
سەرچاوە: ڕووداو