په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له یادی ڕاپه‌ڕيندا

ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان، له هه‌موومان ده‌خوازێت به گیانی به‌رپرسیاريه‌تيی هاوبه‌شەوە کار بکه‌ین، له وانه‌كانى ڕابردوو فێر ببین و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتيی گه‌له‌كه‌مان بپارێزين. له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بين له کارکردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانى ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی ئاشتییانه و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان. بۆ ئه‌وه‌ى خواست و ئاواته‌کانی كوردستانييان بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و پێشكه‌وتن به‌دیبهێنین، ده‌بێ بنه‌ماکانی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، به‌هێزکردنی کولتووری يه‌كترقبووڵکردن، چه‌سپاندنی دیموکراسی و کاری هاوبه‌ش به گیانی به‌رپرسیاريه‌تيی نیشتمانی پته‌و بكه‌ين. هه‌مووان، نه‌وه‌ى دواى ڕاپه‌ڕين، نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووش ده‌بێ به پێزانين و سوودوه‌رگرتن له ڕابردوو، به بڕوا و ئومێده‌وه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن. سڵاو له گيانى پاكى شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان. هه‌ر به‌رز و شكۆدار بێت يادى ڕاپه‌ڕين.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
5ی ئاداری 2025