نێچیرڤان بارزانی پێشوەختە چی پێگوتین؟ 

تشرینی یەکە 5, 2025 - 13:02
نێچیرڤان بارزانی پێشوەختە چی پێگوتین؟ 

بەهرە محە مەد

لەبارەی هەلبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق نێچرڤان بارزانی پەیامێکی گرنگی بلاوکردەوە کە دەبێت گرنگی و حیسابی تایبەتی بۆ بکرێت بەتایبەت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە ، نێچیرڤان بارزانی دەلێت هەموان ئازادن لە هەڵبژاردن و نابێت رقو قين بەرامبەر یەکتری بەکاربهێنرێت ، ئەم پەیڤەی نێچیرڤان بارزانی چ وەک جێگری سەرۆکی پارتی چ وەک سەرۆکی هەرێم مانایەکی زۆرگرنگی هەیە ، بەهەموو تاکێکی بەشداربوو و لایەنێکی سیاسی دەڵێت ئازادن لە دەنگدان و ئازادن لە هەلبژاردنی هەر لایەنێکی سیاسی بە ویست و ئارەزووی دەنگدەر ، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوون و مانادارە بۆ ئەوەی هەموو دەنگدەرێک و پارتێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ئازادی تەواوی هەیە و لەچوارچێوەیەکی یاسای و دیموکراسی کە چەندین سالە هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەو دیموکراسیەو ئازادیە دەکات، لە گۆشەیەکی تری ئەو وتەیە ئاماژەدانی نێچیرڤان بارزانیە بۆ دلنیاکردنەوەی هەموو خەلکی کوردستان و عێراقيش کە دەبێت هەلبژاردن لە بارودۆخێکی ئازادانە و دیموکراسیانە بکرێت و نابێت هیچ فشارێک لە سەر پارتە بشداربووەکان و خەلکی دەنگدەرو جەماوەری لایەنی سیاسی نەبێت لە بەشداریکردنیان لە دەنگدان و هەلبژاردنی لیست و کاندیدەکان ، چونکە هەلبژاردن کرۆکی دیموکراسیە لە هەموو جیهان ، باشترین گۆرانکاریش لە هەیکەلی حکومداری ئەو گۆرانکاریەیە کە لە رێگەی دیموکراسیەوە دەکرێت ، چونکە خەلک لەرێگەی دەستەلاتی خۆی لە دەنگدانە گۆرانکاری دروست دەکات و سیستەمی دیموکراتی تێدابەهێز دەبێت ، بەتایبەت لە ولاتێکی وەک عێراق کە زیاترلە هەموو وولاتانی تری جیهان پێویستی بە دیموکراسیە .
لە دیوێکی تری پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی کە تەئکیدی لەوە کردۆتەوە کە نابێت رق و قينه دژ بەیەکتری بەکاربهێنین ئەمە پێمان دەلێت دەبێت هەموومان بەیەکەوە و بە بەرنامەی سیاسی لەسەرئاستی باوەرپێهێنان و دەستکەوت و مێژووی رابردووی خۆمان بانگەشە بکەین ، نەک لەسەر یەکتر شکاندن و پەلاماردان و هێرشکردنە سەر لایەن و کەسایەتیەکان ،  ئەم قسەیەی نێچیرڤان بارزانی ئەگەر چی بۆ شارعی عێراقی گرنگە بەلام گرنگتر لە عێراقيش هەرێمی کوردستانە چونکە لە هەلبژاردنی رابردوو زۆرترین ناوزراندن و پەلاماردانی یەکتری و هێرشی بێ بنەمای لایەنو کەسایەتییە سیاسیەکانمان بینی ، بەجۆرێک والێکدەدرایەوە کە پارتی بەشداربوو دەبێت زۆرترین گوتاری پۆپۆلیستی هەبێت و زۆرترین هێرش بکاتە سەر لایەنەکانی تری بەشداربووی هەلبژاردن بۆئەوەی دەنگی زیاتر بێنن ، لەهەرێمی کوردستان ببو بە مۆدێل کە پارتی بەشداربووی هەلبژاردن لە پێناو زیاد کردنی کورسیەکی پەرلەمانی ئامادەبوو زۆرترین  ناوزراندن و بێرێزی بە لایەنێکی تری بشداربوو بکات بە تایبەت لیستە بچووکەکان بەرامبەر لیستە بەشداربووە گەورەکان ، زۆر جاریش بێرێزی بەرامبەر دەستکەوتە گەورەکان و مێژووی پرشانازی و خەباتی رابردووش دەکرا ،
نێچیرڤان بارزانی کە دەڵێت نابێت رقو قینە دژبە یەک بەکاربهێنرێت بە بۆچوونی من ئەو پەری بەرپرسیاریەتی بەرامبەر هەرێمی کوردستان و کۆمەلگەی کوردی جگەلە چاندنی تۆوی دووبەرەکی و رق و قینە،  بە پلەی یەکەم کۆمەڵگە باجی گەورە دەدات چونکە تاکەکان دەبنە دژبەیەک و پەیوەندیەکان بەرەو لاوازی دەچێت، جگە لەمەش دووبەرەکی و قينهەلگرتن و ڕەق پەیرەوکردن بۆ بەرژەوەندیەکی کاتی کارێکی ئێکجار هەلەیە چونکە دواجار هەموومان باجێکی گەورەی ئەم رق و قینە کاتیەی سەردەمی هەلمەتی هەلبژاردن دەدەین ، چەندین ماوەی درێژیشی دەوێت تا ئاشتبونەوەو یەکهەلوێستی و رێکەوتن دێتە ئاراوە، 
ئەوەی لای نێچیرڤان بارزانی گرنگە  یەکهەلوێستی و یەکرێزیە لەگەل کۆی پارت و لایەنی سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانە لەدوای هەلبژاردن تاکو کورد یەک هەڵوێست بێت لە عێراقی داهاتوو بۆئەوەی زۆرترین دەستکەوتی نەتەوەی و سیاسی هەبێت ئەم یەکهەڵوێستیەش ڕەنکدانەوەی زۆری هەیە لە پەرلەمانی داهاتوو تا لەرێگەی پرۆژە یاسا و دەنگدان لەسەر ئەویاسایانەی کە پەیوەندیان بە ماف و بەرژەوەندی کوردەوە هەیە ،
کورد ئەزموونی زۆری هەیە چ لەگەل یەکرێزی و چ لە گەل پەرتەوازەبوون لە عێراقی داهاتوو ، بۆ بەدیهێنانی ئەو یەکگرتووییە کوردیە دەبێت رێگری بکرێت له گوتارو دەربرینی پر لە رق و قينە چونکە یەکگرتوویی لەسەر بنەمای دیموکراسی و رێزگرتنی بەرامبەر دەکرێت ،
ئەوەی نێچیرڤان بارزانی مەبەستییەتی لەم هەلبژاردنە ئەوەیە کە پێمان بلێ ئازادبن لەدەنگدان و هەلبژاردنی هەر لایەنێک بە بێ پەنابردنە بەر کاری ناشیرین و تۆقاندن و یەکتر شکاندن دژایەتی یەکتری چونکە دواجار هەموومان لە ناو کەشتیێکین و چارەنووسمان پێکەوەیە ، نێچیرڤان بارزانی دەزانێ رق و بانگەشەی توند بەکارهێنان بەرهەمی خراپی دەبێت و کاریگەری هەیە لەسەر لاوازبوونی پێگەی کورد لە عێراقی داهاتوو ، نابێت هەرێمی کوردستان و خەلکی کوردستانیش ببنە قوربانی ئەو رق و دووبەرەکیەی کە لایەنێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت ، دەبێت خەڵکی کوردستانیش هۆشیاریانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکات و دژی ئەو بیرۆکە پر لەمەترسیدارانە بێت کە جگە لە خزمەتکردنی دووژمنانی کورد و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە هیچ دەستکەوت و سودێکی نیە ، باهەموومان ئازادبین لە دەنگدان لەسەر بنەمای خۆشە ویستی و یەکرێزی و پاراستنی ئەم قەوارەیەی هەرێم کە بەرهەمی خوێنی ملیۆنان شەهیدو تێکۆشەری کوردە لە هەموو جیهان.