بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ڕاوێژکاری ئەنجام دا بە مەبەستی چۆنیەتیی کارکردن و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
بە سەرپەرشتیی نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە مەبەستی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە چوو.
كۆبوونهوهكه بە سەرپەرشتیی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی مەکتەبی ڕێکخستن و بەرپرسانی لقی 14 و لقی 17 و بەرپرسی ناوچەکان و لیژنەی باڵای یاسایی سەرپەرشتیاری بەشی هەڵبژاردنی پارتی و کاندیدەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجام درا كه کۆبوونەوەیەکی فراوانی ڕاوێژکاری بوو بە مەبەستی چۆنیەتیی کارکردن و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.