تیمەکە ئەمڕۆ دووشەممە 29-9-2025 لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە تیمی هەژماری من، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکیەکەیان و تەواوکردنی خۆتۆمارکردنیان لە پڕۆژەکە."
تیمی هەژماری من راشیگەیاندووە، "لە دیدارهکهدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەی هەژماری من دووپاتکردەوە و ستایشی ئەو تیمە لاوەی کرد کە پڕۆژەکە بەڕێوە دەبەن."
ئەو تیمەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کردبوو، پێکهاتبوون، لە شیلان دۆسکی، بەرپرسی پڕۆژە تایبەتەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ئاراس سەڵاح، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من.
پڕۆژەی هەژماری من، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆران. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 پڕۆژەکە تەواو بکات.