وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: مووچەی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژمارەکەمان

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.

ايلول 30, 2025 - 15:49
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: مووچەی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژمارەکەمان
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
 
تەیف سامی، وەزیری دارایی حکومەتی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 7 کردووە. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی  ڕووداو ، ئەگەر لە ماوەی 10 بۆ 15 رۆژی داهاتوو، وەزارەتی دارایی هەرێم تەرازووی پێداچوونەوە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، ئەوا مووچەی مانگی 8 دەنێردرێت. 
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 01-09-2025 لیستی مووچەی مانگی 6ـی بڵاوکردەوە و لە چەند رۆژێکدا دابەشکرا.