بڕی بارانبارینی 24 کاژێری رابردوو؛ زۆرترین باران لە مێرگەسۆر باریوە
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوو لە سەنتەری شاری هەولێر 18.3 ملیمەتر باران باریوە. هاوکات لە سلێمانی 11.4 ملیمەتر، دهۆک 27.9 ملیمەتر، هەڵەبجە 16.5 ملیمەتر و لە سەنتەری کەرکووکیش 10.8 ملیمەتر باران باریوە. زۆرترین بارانیش لە مێرگەسۆر باریوە، کە 61.5 ملیمەتر بووە.

بەگوێرەی ئامارەکە، کە بڕی باران لە کاژێر 09:00ـی بەیانی بۆ هەمان کاتی ئەمڕۆ 21-02-2025 تۆمار کراوە، زۆرترین بڕی باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە، کە 61.5 ملیمەترە و کەمترین بڕی بارانیش لە کفری و هەڵەبجەی تازە بووە، کە تەنیا پێنج ملیمەتر بارانیان لێ باریوە. بارانبارین بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە: پارێزگای هەولێر: هەولێر 18.3 ملیمەتر، پیرمام 18.5 ملیمەتر، شەمامک 11.6 ملیمەتر، سۆران 24.6 ملیمەتر، هیران 27 ملیمەتر، خەبات 16 ملیمەتر، شەقڵاوە 29.5 ملیمەتر، بارزان 26.4 ملیمەتر، رواندز 22.6 ملیمەتر، مێرگەسۆر 61.5 ملیمەتر، کۆیە 14.7 ملیمەتر، سیدەکان 18 ملیمەتر، دیبەگە 14 ملیمەتر، چۆمان 14 ملیمەتر و خەلیفان 19.5 ملیمەتر. پارێزگای سلێمانی: سلێمانی 11.4 ملیمەتر، چەمچەماڵ 16.1 ملیمەتر، دووکان 15.2 ملیمەتر، بازیان 15.3 ملیمەتر، هەڵەبجەی تازە 5 ملیمەتر، رانیە 16.1 ملیمەتر، قەڵادزێ 19 ملیمەتر، حاجیاوا 16.4 ملیمەتر، چوارقوڕنە 15.9 ملیمەتر، سەرکەپکان 17.8 ملیمەتر، دەربەندیخان 12.4 ملیمەتر، پێنجوێن 15.8 ملیمەتر، تەکیە 20.9 ملیمەتر، سەنگاو 12 ملیمەتر، چوارتا 14.5 ملیمەتر، ماوەت 14 ملیمەتر، یاخسەمەر 27.2 ملیمەتر، سەیدسادق 11 ملیمەتر و بەرزنجە 12 ملیمەتر. پارێزگای دهۆک: دهۆک 27.9 ملیمەتر، زاخۆ 23.2 ملیمەتر، ئاکرێ 26.2، بامەڕنی 37 ملیمەتر، مانگێش 39 ملیمەتر، کانی ماسێ 11 ملیمەتر، ئامێدی 23 ملیمەتر، گردەسێن 17.3 ملیمەتر، دینارتە 54.5 ملیمەتر، باتۆفا 41 ملیمەتر، سەرسنگ 25 ملیمەتر، دێرەلووک 33 ملیمەتر، بەردەڕەش 17.3 ملیمەتر، باعەدرێ 26 ملیمەتر، قەسرۆک 21.5 ملیمەتر و زاوێتە 53.5 ملیمەتر. پارێزگای هەڵەبجە: هەڵەبجە 16.5 ملیمەتر، تەوێڵە 27 ملیمەتر، خورماڵ 17 ملیمەتر، بیارە 14.5 ملیمەتر، سیروان 20.3 ملیمەتر. ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دابڕاوەکان: کەرکووک 10.8 ملیمەتر، کەلار 10 ملیمەتر، مەیدان 14 ملیمەتر، خانەقین 8 ملیمەتر، خورماتوو 7.2 ملیمەتر و کفری 5 ملیمەتر. بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی نمەباران و بەفربارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. سەرچاوە: ڕووداو