بارەگای بارزانی سەرکۆنەی "بێڕێزیکردن" بە میر حازم تەحسین بەگ دەکات
بارەگای بارزانی سەرکۆنەی "بێڕێزیکردن" بە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە جیهان و سەرۆکی جڤاتی رووحانی ئێزدییەکان دەکات.

رۆژی سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لەلایەن کەسێکی نەزانی ئێزدی لە شاری بەرلین کراوەتە سەر بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان لە کوردستان و جیهان و سەرۆکی جڤاتا رۆحانی ئێزیدیان."
بارەگای بارزانی دەڵێت، ئەو جۆرە رەفتارانە مەبەستی "خراپەکاری"ـی لەدواوەیە و "قبووڵکراو نیە."
لە راگەیەندراوەکەدا بارەگای بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ میر حازم تەحسین بەگ دووپاتدەکاتەوە و "هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەناو ئێزدیان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان رەتدەکەینەوە.