دوای جیابوونەوەی.. یاریزانانی پرێمەرلیگ داوای ژوان لە سیدنی سوینی دەکەن

سیدنی سوینی، ئەستێرەی دیاری سینەمای ئەمریکی، دوای جیابوونەوەی لە دەستگیرانەکەی، رووبەڕووی داواکارییەکی زۆر لەلایەن یاریزانانی پرێمەرلیگەوە بووەتەوە بۆ ئەوەی ژوانی لەگەڵ ببەستن.

ئاب 5, 2025 - 10:09
دوای جیابوونەوەی.. یاریزانانی پرێمەرلیگ داوای ژوان لە سیدنی سوینی دەکەن

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، یاریزانانی تیپەکانی مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ نامەیان بۆ سوینی ناردووە. ئەو یاریزانانە پێشنیاریان بۆ کردووە گەشتی ئەوروپای بۆ رێکبخەن بۆ ئەوەی پێکەوە ژوان ببەستن، بەڵام ئەو ئەکتەرە تەمەن 27 ساڵە، هەموو داواکارییەکانی بە رێزەوە رەتکردووەتەوە.

 سوینی لە سەرەتای ئەمساڵدا لە جۆناسان داڤینۆی دەستگیرانی جیابووەوە، پەیوەندییەکەیان لە ساڵی 2018ـەوە دەستیپێکردبوو و لە ساڵی 2022 ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە.

 سەرچاوەیەکی نزیک لەو ئەکتەرە رایگەیاندووە، نامەکانی ئینستاگرامەکەی پڕبوون لە پەیامی کەسایەتییە بەناوبانگەکان و دەڵێت "مانگانە زیاتر لە 100 کەس، لە کەسایەتییە ناسراوەکانەوە تا ملیۆنێرەکان، هەوڵی پەیوەندیکردن بە سیدنییەوە دەدەن."

 هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، سوینی ئەو کەسانە بلۆک دەکات کە سنووری رێز دەبەزێنن و بەرامبەریان بێدەنگ نابێت.

سەرچاوە: ڕووداو