پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە سەبارەت بە پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمانی عێراق

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە تووندی دژی هەر یاسایەکین، کە ناکۆک بێت لەگەڵ ئامانجەکانی هاوکاری و هاوبەشیی ئەمنیی دووقۆڵیمان، دژ بە بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێستای عێراق و سەروەریی راستەقینەی وڵاتەکە بێت."

ئاب 4, 2025 - 10:38
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە سەبارەت بە پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمانی عێراق

پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراقە و قسەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "ئەم پڕۆژەیاسایە، شەرعیەتی دامەزراوەیی زیاتر دەبەخشێتە ئەو گرووپە چەکدارانەی پەیوەندییان بە قەوارە و سەرکردە تیرۆریستەکانەوە هەیە، لەنێویشیاندا ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، کارمەندانی ئەمریکییان کوشتووە. تێپەڕاندنی ئەم پڕۆژەیاسایە هەنگاوێکی یەکجار نایارمەتیدەر دەبێت."

سەرچاوە: ڕووداو