پارێزگاری کرماشان: براندی ئەسپی کوردی موڵکی پارێزگای کرماشانە
پارێزگاری کرماشان دەڵێت، براندی ئەسپی کوردی موڵکی پارێزگای کرماشانە و پێویستە زیندوو بکرێتەوە. دەشڵێت، بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەسپی کوردی لە روانگەی ئابووریشەوە دەتوانێت سوودی هەبێت و دەتوانن هاوردەی وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت هەرێمی کوردستان بکەن.

پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای کرماشان بڵاویکردووە، مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان رۆژی یەکشەممە، لە سەردانێکدا بۆ پرۆژەیەکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەسپی کوردی لە شارەکە رایگەیاند، ئەسپی کوردی بووەتە براندێکی تایبەتی پارێزگاکە و پێویستە زیندوو بکرێتەوە و پەرەی پێی بدرێت.
بە گوتەی پارێزگاری کرماشان، 12 هەزار ئەسپ لە سنووری پارێزگای کرماشان هەن و دەڵێت، بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەسپی کوردی لە روانگەی ئابووریشەوە دەتوانێت سوودی هەبێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەو کەرتە رێکبخرێت.
مەنووچێهر حەبیبی دەڵێت: "ئەم کەرتە دەتوانێت سوودی ئابووری هەبێت و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ رەخساندنی هەلی کار. تەنانەت دەتوانێت وەرزشی پارێزگاکە لە بواری ئەسپسواری و چۆگان بەرەوپێشەوە ببات. دەتوانین هەناردەی وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت هەرێمی کوردستانیش بکەین."
سەرچاوە: ڕووداو