زانایانی ئەمریکا خوێنی دەستکرد دروست دەکەن؛ وەکو تۆزە و دەگیرێتەوە

زانایانی ئەمریکی خوێنێکی دەستکرد بەرهەمدەهێنن کە وەکو گرتنەوەی شەربەت لەکاتی فریاگوزاری و کاتی بەپەلەدا دەیگرنەوە و بەکاری دەهێنن.

تەمووزی 27, 2025 - 14:08
زانایانی ئەمریکا خوێنی دەستکرد دروست دەکەن؛ وەکو تۆزە و دەگیرێتەوە

توێژەرانی سکووڵی پزیشکیی زانکۆی ماریلاند لە ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی جۆرە خوێنێکی دەستکرد کە لەشێوەی پاودەرە و لەکاتی پێویستدا دەیگرنەوە و دەیدەن بە نەخۆشەکان.

 بەگوتەی توێژەرێک، ئەو خوێنە لە پڕۆتینی هیمۆگڵۆبین دروست دەکرێت و ئەوانەی لە رووداوی هاتووچۆدا یاخود کەوتنەخوارەوە زەبریان بەردەکەوێت و خوێنێکی زۆریان لێدەڕوات، سوودی لێدەبینن.

پێنتاگۆن بودجەی 58 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم داهێنانە داناوە و جێرمی پامپڵین، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت: خوێنبەربوون لە بەرەکانی جەنگ و رووداوەکانی هاتووچۆ سەرەکیتین هۆکاری مردنە، هەر بۆیە بە داهێنانی لەم شێوەیە دەتواندرێت رێگریی لێبکرێت.

ئەنجامەکانی خوێنە دەستکردەکە ئومێدبەخشن و توێژەران دەیانەوێت لەڕێگەی FDAـەوە پەسندی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بکەن، ئەمە جگە لەوەی لە ژاپۆن و بەریتانیا هەوڵەکان بۆ خوێنی دەستکرد بەردەوامن و زانایان دەیانەوێت لەڕێگەیەوە رێگری لە مردنی هەزاران کەس بکەن کە حاڵەتی فریاگوزاریی مەترسیدارییان تووشدەبێت.

سەرچاوە: ڕووداو