لە ئەمریکا دەست بە تاقیکردنەوە لەسەر یەکەم ڤاکسینی شێرپەنجەی مەمک دەکرێت
تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی جۆرە ڤاکسینێکی شێرپەنجە کە دژی شێرپەنجەی مەمک بێت دەستیان پێکردراوە و پسپۆڕانی ئەمریکی دەڵێن، ''تائێستا سەرکەوتوو بوون''.

ڤاکسینەکە لەلایەن ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکیی ئەمریکی، زانکۆی ویسکۆنسن مادیسن و کۆمپانیای Anixa Biosciences سەرپەرشتی دەکرێت و بە ڤاکسینی تاکەکەسیی شێرپەنجەی مەمک ناودەبرێت، پسپۆڕان ئاشکرای دەکەن، هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیی لەسەر تووشبووەکە نابێت و بە تەواوی لە دووبارە تووشبوونەوەی دەیپارێزێت.
کوانین هو، توێژەرێکی ڤاکسینەکەیە و دەڵێت: ''ئەو میکانیزمی ڤاکسینە دەشێت بۆ هەر شێرپەنجەیەک بەکاربێت کە ئەگەری دووبارەبوونەوەی زۆر بێت وەکو شێرپەنجەکانی مەمک، پەنکریاس و مێشک''.
جگە لەمانەش، لە بەریتانیاش هەوڵەکان بۆ یەکەم ڤاکسینی تاکەکەسیی شێرپەنجەی پێست بەردەوامن؛ {لێرەوە زیاتر بخوێنەرەوە}. یەکێک لە نوێترین و گرنگترین ئەو پێشکەوتنانەی پزیشكی، دەرمانی تاکەکەسییە، ئەمەش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چارەسەرە پزیشکییەکان دەبێت بە شێوەیەکی تایبەت بۆ هەر کەسێک دیزاین بکرێن، لەجیاتی ئەوەی هەمووان بە هەمان شێوە چارەسەر بکرێن.
سەرچاوە: ڕووداو