ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە و درێژترین رۆژی ساڵە
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ درێژترین رۆژی ساڵە و یەکەم رۆژی وەرزی هاوین دەستپێدەکات. باس لەوەش دەکات، هاوینی ئەم ساڵ ئاسایی دەبێت هاوشێوەی ساڵانی پێشوو.

د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا و پسپۆڕی کشتوکاڵ، رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ بە یەکەم رۆژی وەرزی هاوین دادەنرێت؛ لە سبەیەوە مەودای رۆژ بەرەو کورتبوونەوە دەڕوات".
موفتی گوتی: "بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە پێشبینی دوورمەودا قورسە، بەڵام بەگشتی پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەم ساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بێت و پلەی گەرما بەشێوەی بەرچاو بەرزتر نەبێتەوە".
کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتوو رۆژی شەممە،
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا جێگیرە و هاوشێوەی دوێنێ دەبێ.
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمێشوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 40 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 41 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 44 پلەی سیلیزی
سەرچاوە: ڕووداو