لە کەرکووک بەهۆی خۆڵبارینەوە 207 کەس تووشی هەناسە تووندی بوون
بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی تووندی خۆڵبارین لە سنووری پاريزگای کەرکووک 207 کەس باری تەندروستییان تێکچووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر روویان لە نەخۆشخانەکان کردووە.

سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوێنێ دووشەممەوە نەخۆشخانەکانمان پێشوازییان لە207 کەس کردووە کە کێشەی هەناسە تووندیان هەبووە".
گوتیشی: "جگە لە چەند کەسێک کە پێویستیان بە مانەوە هەبووە بۆ چەند کاژێرێک، ئەوانەی دیکە سەرجەمیان هەر زوو دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاونەرەوە ماڵەوە".
بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی گرتووەتەوە، ئاستی بینین لە رێگاکانی دەرەوەی پارێزگاکە بۆ 200 مەتر کەمبووەتەوە.
هاوکات چەندین رووداوی هاتووچۆ روویانداوە. هەرچەندە هێشتا کەشی خۆڵبارین کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئەمڕۆ شەپۆلە تووندەکە لاوازبووە.
سەرچاوە: ڕووداو