ئەمڕۆ شەممە، 22-11-2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد و کۆبوونەوە.
بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناخی دوای هەڵبژاردن کرد، جەختیان لەوە کردەوە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.
ئاماژە بەوەش کراوە، "رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق درا".
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە:
رۆژی شەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناخی دوای هەڵبژاردن کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق درا.