هۆشداریی پسپۆڕێک: شێرپەنجەیەکی باوی غودە لەنێو خانماندا زۆرە و پشکنین بکەن

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی غودە و گرێیەکانی مل رایدەگەیێنێت، ‎شێرپەنجەی غودەی جۆری پاپیلەری ‎شێرپەنجەیەی غودەیە کە باوترین جۆرە، 80٪ـی شێرپەنجەکانی غودە پێکدەهێنێت و لەنێو خانماندا بڵاوە.

تەمووزی 3, 2025 - 09:56
هۆشداریی پسپۆڕێک: شێرپەنجەیەکی باوی غودە لەنێو خانماندا زۆرە و پشکنین بکەن

د. هەردی محەممەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی غودە و گرێیەکانی مل بە رووداوی راگەیاند، ‎بەزۆری لەنێوان تەمەنی 30 بۆ 40 ساڵی زۆرە و زیاتر لە خانمان بەربڵاوە.

 بەپێی ئەو پسپۆڕە، ‎هۆکارەکان بریتین لە؛

‎1- بەرکەوتنی زۆر بە تیشک.

‎2- بوونی نەخۆشییەکە لە خێزانەکەدا.

‎3- کەمیی ئایۆدین.

‎4- رەگەز؛ لە خانمان زۆرە.

5- بوونی گرێ لەغودە.

 ‎لەبارەی چارەسەریشەوە گوتی، ''‎باشترین چارەسەر یان تاکە چارەسەر نەشتەرگەرییە ئەویش بە لابردنی تەواوی غودەی دەرەقی و هەندێکجار پاکردنەوەی لیمفە گرێیەکانی دەوروپشتی غودەکە و مل ''.

هەروەها چارەسەری وەرگرتنی تیشکیی ئایۆدین دوای نەشتەرگەری، کە بەپێی قۆناخی شێرپەنجەکە دیاری ئەکرێت. لەکۆتاییدا باسی پێشگیریکردن دەکات و دەڵێت: پێویستە ئەوانەی لەنێو ماڵابەتەکەیان نەخۆشییەکە هەیە، پشکنینی پێشوەختە بکەن و خۆراکی دەوڵەمەند بە ئایۆدین بخۆن.

سەرچاوە: ڕووداو