وەزارەتی دارایی: ناوی 5621 خانەنشینی نوێ لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 5 رەوانەی بەغدا کران

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 5200 خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچەی مانگی ئایار کراون، تاوەکو لەگەڵ مووچەی مانگی 5 مووچەی مانگەکانی رابردووشیان بۆ خەرجبکرێت.

ئارەی 26, 2025 - 14:12
وەزارەتی دارایی: ناوی 5621 خانەنشینی نوێ لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 5 رەوانەی بەغدا کران

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، لە ئەنجامی ئەو رێکارانەی لە دوو مانگی رابردوو گیرانەبەر، توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار 5261 خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە و ناوەکانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە، تاوەکو لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی رابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە بەپێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی 2025 بۆیان جێگیرکراوە.

وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات، "هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینان چڕ کراونەتەوە." لەو چوارچێوەیەشدا، داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکە کراوە، "لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە رەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواو بووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق رەوانەی خانەنشینی دەکرێن."

سەرچاوە: ڕووداو