بەهۆی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆینەوە 90 هەزار کەس مایەپووچ بوون

نرخی بیتکۆین ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی دوو هەزار دۆلار بەرزبووەوە و ئێستا بە 109 هەزار و 600 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئارەی 26, 2025 - 10:50
بەهۆی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆینەوە 90 هەزار کەس مایەپووچ بوون

لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا ناجێگیری و گۆڕانکاریی خێرا لە نرخی بیتکۆین روویداوە و لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان بووەتە هۆکاری 90 هەزار کەیسی مایەپووچبوون، بەتەنیا لە پلاتفۆڕمی باینەنسدا.

 بەپێی پڵاتفۆڕمی باینەنس، لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا نرخی بیتکۆین لە بەرزترین ئاستەکانی کە نزیکبووەوە لە 112 هەزار دۆلار، دابەزی بۆ نزیکەی 106 هەزار دۆلار. بە تەنیا لە ماوەی 24 کاژێردا قەبارەی زیانی ئەو کەسانەی مایەپووچ بوون، 400 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی باینەنس، لە کورتمەودادا ئەگەری گۆڕانکاریی خێرای نرخی بیتکۆین دەکرێت و شکاندنی ئاستەکانی ئێستا، نرخی بیتکۆین بەرەو 120 هەزار دۆلار هاندەدات یان دایدەبەزێنێت بۆ نزیکەی 102 هەزار دۆلار.

سەرچاوە: ڕووداو