سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆبوونه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه 2025/4/16 لە سلێمانی، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هەولێر - بەغدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان، تاوتوێ کرد.
لە ته‌وه‌رێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشکیان خسته سەر دۆخی ناوچه‌که و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و کوردستان، له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا جه‌ختیان له گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرده‌وه.
چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.