نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.

نیوهڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فهرمی بۆ بهشداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، گەیشتە تورکیا.
ئەمڕۆ 11ـی نیسانی 2025، چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا (ADF2025) لەژێر چاودێریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە ناونیشانی "بەردەوامبوون لەسەر دیپلۆماسی لە جیھانێکی دابەشکراودا" دەستیپێکرد.
لە پەڕاوێزی کۆڕبەندەکە نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا تاوتوێ دەکەن.
ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان له کۆڕبهندهکهدا بهشدارن که تا 13ـی ئهم مانگه دهخایێنێت. تیایدا دەربارەی پرسە هەنووکەییەکانی جیهان، کێشە و ئاڵۆزییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان گفتوگۆ دەکەن و بیروڕا دهگۆڕنهوه.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی له پهراوێزی کۆڕبهندهکهدا، لەگەڵ ژمارهیهک له بهرپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
سەرچاوە: ڕووداو