پەیامی ئیسرائیل و ئێران لەبارەی رێککەوتن

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەڵێت، "ئەگەر ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجامی نەبێت بژاردەی سەربازی دێتە پێش." وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ئێران بۆ رێککەوتن ئامادەیە."

نیسان 8, 2025 - 18:51
پەیامی ئیسرائیل و ئێران لەبارەی رێککەوتن

 سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت، "لەگەڵ ئەمریکا هاوڕاین کە نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و لەنێوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەبێت بە چاودێری ئەمریکا بێت."

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، "ئێران ئامادەیە بۆ رێککەوتن و رۆژی شەممە لە عوممان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ دەکەین."

ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێران هەوڵی نەداوە چەکی ئەتۆمی دروستبکات." هەروەها هەنگاونان بەرەو پێشەوە پێویستی بەوەیە "بژاردەی سەربازی" هەڵبگیرێت.

سەرچاوە: ڕووداو