رۆژی هەینی 29-08-2025 یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین، رۆژی هەینی بە رۆژنامەڤانانی گوت: "تورکیا رۆڵێکی گرنگ لە پرۆسەی چارەسەریی ئۆکراینادا دەگێڕێت."
دوو سەرکردەکە بۆ کۆبوونەوەی رێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای بە سەرکردایەتیی پەکین لە چین دەبن.
تورکیا ئەم ساڵ لەسەر چۆنیەتیی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، میوانداریی سێ گەڕی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان رووسیا و ئۆکراینای کردووە.
ئوشاکۆڤ گوتی، ئەمە یەکەم دیداری نێوان هەردوو سەرکردەیە ئەم ساڵ بکرێ.
تورکیا کە پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ هەردوو وڵاتی سەر دەریای رەشی هەیە، پشتیوانیی لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دەکات و خۆی لە سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر رووسیاش بەدوور گرتووە.
سەرچاوە: ڕووداو