لەدوای کۆبوونەوەی شاندی ئێران و ئەمریکا بەهای تمەن بەرزبووەوە

خولی چوارەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، لەلایەن هەردوو وڵاتەوە بە ئەرێنی باسکراوە و ئەوەش کاریگەری دروستکردووە لەسەر بازاڕەکانی ئەو وڵاتە.

ئارەی 12, 2025 - 09:08
لەدوای کۆبوونەوەی شاندی ئێران و ئەمریکا بەهای تمەن بەرزبووەوە

پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە نرخی یەک دۆلار بەرزبووەوە بۆ 84 هەزار تمەن، بەڵام رۆژی دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی یەک دۆلار دابەزی بۆ نزیکەی 83 هەزار تمەن.

 بەپێی شرۆڤەکاران و ئابووریناسانی ئێرانی، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی دووشەممە زیاتر دادەبەزێت بۆ نزیکەی 80 هەزار تمەن.

بەپێی ماڵپەری نەڤەسان، تایبەت بە نرخی ئۆنلاینی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆیی ئێران، ئێستا یەک دۆلار بە نزیکەی 83 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا "ئەستەم بوو، بەڵام بەرهەمدار بووە" و ئاسۆیەکی بۆ گەیشتن بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە دروستکردووە.

دوولانەیەکە باسیان لەوەش کردووە کە خولی پێنجەمی دانوستاندنەکان بەڕێوەدەچن، بەڵام کاتەکەیان دیاری نەکردووە.

سەرچاوە: ڕووداو