ماکرۆن دەچێتە سەر سنووری غەززە
کۆشکی ئیلێزێی فەرەنسا دەڵێت، سەرۆکی وڵاتەکە لە سەردانەکەی بۆ میسر، هەفتەی داهاتوو سەردانی شاری عەریش دەکات کە نزیکە لە غەززە.

رۆژی پێنجشەممە، 03-04-2025، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا رایگەیاند: "سێشەممەی داهاتوو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی میسر دەکات و دەچێتە شاری عەریش؛ لەوێ لەگەڵ کارمەندانی مرۆیی و ئەمنی کۆدەبێتەوە."
شاری عەریش نزیکەی 45 کیلۆمەتر لە شاری رەفەحی باشووری غەززە دوورە.
کۆشکی ئیلێزی راشیگەیاند: "سەرۆک ماکرۆن جەخت لە پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو کارمەندانە، لە بەرژەوەندیی ئاگربەست دەکاتەوە."
سەرچاوە: ڕووداو