قالیباف: ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان و ئێران هێندەی یەک گرنگن

حوزەیری 24, 2026 - 16:49
قالیباف: ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان و ئێران هێندەی یەک گرنگن

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: کۆتاییهێنان بە جەنگ و بەدیهێنانی ئاگربەست لە لوبنان، هەمان ئەو گرنگییە ستراتیژییەی هەیە کە راگرتنی جەنگ دژ بە ئێران هەیەتی.

قالیباف لە په‌راوێزی ئاماژەدان بە رێککەوتنە هەرێمییەکانی وڵاتەکەی، جەختی کردەوە: ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد، بە واتای راگەیاندنی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا دێت لە ناوچەکەدا.