21 کاژێر گفتوگۆی بێ رێککەوتن؛ ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر چی بوون؟
دوای 21 کاژێر لە دانوستاندنی راستەوخۆ و رووبەڕوو، ئەمریکا و ئێران بێ رێککەوتن کۆتاییان بە کۆبوونەوەکانیان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان هێنا. جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، تاران مەرجەکانی واشنتنی بۆ دەستبەرداربوون لە چەکی ئەتۆمی رەتکردووەتەوە. تارانیش دەڵێت، ناکۆکییان لەسەر 3 پرس هەیە.