نیسان 14, 2026
نیسان 13, 2026
نیسان 12, 2026
نیسان 11, 2026
نیسان 10, 2026
ئازاری 13, 2026
تیشڕین یەکە 27, 2026
ئازاری 1, 2026
ئازاری 12, 2026
ئازاری 11, 2026
تیشڕین یەکە 20, 2026
ئاب 23, 2025
ئاب 1, 2025
تەمووزی 24, 2025
تەمووزی 22, 2025
تەمووزی 11, 2025
تەمووزی 3, 2025
ئازاری 28, 2026
ئازاری 24, 2026
ئازاری 21, 2026
ئازاری 14, 2026
تیشڕین یەکە 24, 2026
كانوونی یەکە 17, 2025
كانوونی یەکە 11, 2025
نیسان 4, 2026
كانوونی یەکە 28, 2025
كانوونی یەکە 14, 2025
كانوونی یەکە 7, 2025
كانوونی یەکە 8, 2025
لێرەوە بەم ئیمەیلە پەیوەندیمان پێوەبکەن
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، 14 مانگە نزیکەی هەزار پێشمەرگەی خانەنشین مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆ مووچەی مانگی ئادار کە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت، ناوی بەشێکیان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی مووچە. ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێکی خانەنشینی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشمەرگەی خانەنشین جگە لەوانەی 14 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، ژمارەیەکی دیکەی زۆر هەن هەشت مانگ تاوەکو سێ مانگیشیان تێدایە کە مووچەیان وەرنەگرتووە." بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنگی دابەش دەکرێت. بەرپرسەکەی خانەنشینی پێشمەرگە گوتی، "ئەو خانەنشینانەی چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆ ناویان گەڕاوەتەوە دوو مووچە پێکەوە وەردەگرن." لەبارەی مووچەکانی دیکەیانەوە خانەنشینی پێشمەرگە دەڵێ، "پێشتر کە خانەنشین بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکەی چەند مووچەیەکی وەرنەدەگرت، کە ناوی بۆ لیستی مووچە زیاد دەکرا هەموو مووچەکانی پێکەوە وەردەگرت، ئێستا ئەوە نەماوە و تەنیا مووچەی دوو مانگیان پێکەوە بۆ هاتووە." فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، 5ـی ئەم مانگە بە رووداوی گوت، "ئەم مانگە مامەڵەی هەموو ئەو خانەنشینانە تەواو کرا کە 14 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هیچ مامەڵەیەکیان لای ئێمە نەماوە." جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە گوتی، "مانگانە کۆمەڵێك لەوانەی مامەڵەیان تەواو کراوە مووچەیان وەرگرتووە. ئێستاش لەو هەزار کەسەی تاوەکو ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە، بەشێکیان مووچەیان بۆ بەستراوە و لە مووچەی مانگی سێ دا مووچە وەردەگرن و بەشەکەی دیکەش مانگی داهاتوو مووچەیان بۆ دەبەسترێت." بە گوتەی فەتحوڵڵا عومەر، "بۆ مووچەی مانگی چوار هیچ خانەنشینێک نامێنێ مووچەکەی وەرنەگرتبێ." دواکەوتنی مووچەی خانەنشین چەند هۆکارێکی هەیە. بەشێکیان پێشتر لە یەکەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگە بوون و گوێزراونەتەوە بۆ وەرزارەتی دارایی و رێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بووە، بەشێکیشیان ساڵی 2024 خانەنیشن بوون و مامەڵەکانیان دواکەوتووە. لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 330 هەزار خانەنشین هەن، نزیکەی نیوەیان خانەنشینی شارستانی و ئەوانی دیکە خانەنشینی سەربازین.
حوزەیری 7, 2025
ايلول 2, 2025
شوبات 11, 2026
شوبات 12, 2025
ئازاری 4, 2025
شوبات 15, 2025