جەمال کۆچەر، مووچە دواناکەوێت
جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دڵنیایی دەدات کە مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە و سەرباری ئاڵنگارییە سیاسی و داراییەکان ، رووبەڕووی هیچ دواکەوتن و کەمکردنەوەیەک نابێتەوە، بۆ گەرەنتیکردنی ئەمەش پەرلەمان و حکومەت دەتوانن پەنا بۆ دەرکردنی یاسای قەرزکردن لە بانکە ناوخۆییەکان ببەن، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە حکومەت بەڕێوەبردنێکی باشتر بۆ سامانەکان پەیڕەو بکات و سەرچاوە ناوخۆییەکانی وەک باج و گومرگ کارا بکات و ئیمتیازاتە ناپێویستەکان هەڵبوەشێنێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییە داراییەکان و دابینکردنی مووچە.