فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ئاسمانی عێراق کەوتە خوارەوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە فڕۆکەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتووەتە خوارەوە.
ڕووداوەکە لەو کاتەدا بووە کە فڕۆکەکە خەریکی پێدانی سووتەمەنی بووە بە فڕۆکەیەکی دیکە لە ئاسماندا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هۆکاری کەوتنەخوارەوەکە بۆ هێرشی دەرەکی یان "تەقەی هەڵە" ناگەڕێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو فڕۆکەیەی سووتەمەنییەکەی وەردەگرت، هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە و بە سەلامەتی لە بنکەکەی نیشتووەتەوە.