کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی دەکات.

كانوونی یەکە 15, 2025 - 10:26
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی، لە بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.
 
لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش هیوا گەیلانی گوتی، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراق کراوە، لە لایەکی دیکەش گۆڕانکاریی زۆر لە عێراق و ناوچەکەش بەڕێوەیە، بۆیە پێویستە کۆمیتەی ناوەندی کۆببێتەوە."
 
ئەم کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوە چاوڕوانکراوەکەی نێوان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕێوەبچێت