سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له ڕێباز حه‌ملان ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/12/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى له به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌كه‌يان كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى خاڵيان.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزى و هاوخه‌می، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.