ژمارەی پەرلەمانتارانی ژن لە پەرلەمانی عێراق لە 95ـەوە بۆ 84 دابەزی

لەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نوێنەرایەتیی ژنان لە پەرلەمان کەمتر بووەتەوە، ئەو ژنانەی بە دەنگی خۆیان سەرکەوتن، بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو ژمارەیان کەم بووەتەوە.

تشرینی یەکەمی 21, 2025 - 09:53
ژمارەی پەرلەمانتارانی ژن لە پەرلەمانی عێراق لە 95ـەوە بۆ 84 دابەزی
لە خولی رابردوودا 95 ژن توانیان بگەنە پەرلەمان، لە کاتێکدا ژنان 83 کورسییان وەکو کۆتا بۆ تەرخانکراوە، بەڵام لەم خولەی پەرلەماندا تەنیا 84 ژن گەیشتوونەتە پەرلەمان.
 
لە کۆی ئەو 84 ژنەی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق سەرکەوتن، تەنیا 25 ژنیان بە دەنگی خۆیان دەرچوون، 59 ژنەکەی دیکە بە کۆتا سەرکەوتن. ئێستا رێژەی ژنان لە پەرلەمانی عێراق 25.5٪ـە.
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا 95 ژن (53 بەبێ کۆتا و 40 بە کۆتا) دەرچوون، واتە 29٪ی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە رەگەزی مێ بوون.
 
ژمارەی ئەو ئافرەتانەی بەبێ کۆتا دەرچوون، لە نێوان دوو خولدا لە 53 ئافرەت بۆ 24 ئافرەت دابەزیوە، واتە بە رێژەی 54% کەمی کردووە. هەرچی ئەوانەی بە کۆتا دەرچوون ژمارەیان لە 40 ئافرەتەوە بۆ 59 ئافرەت زیادی کردووە. واتە دەرچوونی ئافرەتان بە دەنگی کۆتا بە رێژەی 47% زیاد بووە.
 
لەم هەڵبژاردنەدا دیسان ژنە بەربژێرەکانی سلێمانی هاوشێوەی هەڵبژاردنی رابردوو ریکۆردیان تۆمار کرد، هەر پێنج ژنەکەی بەبێ کۆتا دەرچوون، بەڵام ژمارەیان کەمی کرد، لە هەڵبژاردنی رابردوو 7 ژن لەو پارێزگایە گەیشتنە پەرلەمان.
 
لە هەڵبژاردنی رابردوودا تەنیا لە دوو پارێزگا ژنە بەربژێرەکان بە دەنگی کۆتا دەرچوون، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا لە حەوت پارێزگای عێراق و پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەربژێرە ژنەکان بە کۆتا دەرچوون.
 
زۆرترین ژن لە هەڵبژاردنی رابردوو کە بەبێ کۆتا گەیشتنە پەرلەمان لە بازنەی بەغدا بوو و ژمارەیان 13 بەربژێر بوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا، لە کۆی 17 ژن لە بازنەی بەغدا تەنیا شەشیان بە دەنگی خۆیان سەرکەوتن و پێویستیان بە کۆتا نەبوو.
 
سەبارەت بە کۆتای پێکهاتەکانیش لە هەڵبژاردنی رابردوو دوو ژن لە کۆتای کریستیان دەرچوون، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا لە کۆی 9 کۆتاکە تەنیا یەک ژن دەرچووە.
 
لە کۆتاییدا سەرکەوتنی 59 ژن بە دەنگی کۆتا، واتە بێبەشبوونی 59 بەربژێری پیاو لە گەیشتنیان بە پەرلەمان.
 
ئەو بەربژێرە ژنانەی لەم هەڵبژاردنەدا (بە کۆتا یان بەبێ کۆتا دەرچوون):
 
هەولێر: 1 بەربژێر بە بێ کۆتا، 3 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
ئەنبار: 4 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
بەسرە: 2 بەربژێر بە بێ کۆتا، 4 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
سلێمانی: 5 بەربژێر بەبێ کۆتا دەرچوون.
 
دیوانیە: 3 بەربژێر بەبێ کۆتا دەرچوون.
 
موسەننا: 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
نەجەف: 3 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
بابل: 4 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
بەغدا: 6 بەربژێر بە بێ کۆتا و 11 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
دهۆک: 3 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
دیالە: 4 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
زیقار: 1 بەربژێر بەبێ کۆتا، 3 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
سەلاحەددین: 1 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
کەربەلا: 3 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
کەرکووک: 1 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
مەیسان: 2 بەربژێر بە بێ کۆتا و 1 بەربژێر  بە کۆتا دەرچوون.
 
نەینەوا: 1 بەربژێر بە بێ کۆتا، 7 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
واست: 3 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
ئەو ژنانەی (بەکۆتا و بێ کۆتا) لە خولی رابردوو دەرچوون:
 
هەولێر: 3 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
ئەنبار: 2 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
بەسرە: 3 بەربژێر بەبێ کۆتا و 3 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
سلێمانی: 7 ژن بە بێ کۆتا دەرچوون.
 
قادسیە: 1 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
موسەننا: 1 بەربژێر بە بێ کۆتا و 1 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
نەجەف: 1 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
بابل : 2 بەربژێر بە بێ کۆتا و  2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
بەغدا: 13 بەربژێر بە بێ کۆتا و 6 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
دهۆک: 2 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
دیالە: 2 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا دەرچوون.
 
زیقار: 4 بەربژێر بە بێ کۆتا و 1 بەربژێر بە کۆتا سەرکەوتن
 
سەلاحەددین: 3 بەربژێر بە کۆتا سەرکەوتن
 
کەربەلا: 2 بەربژێر بە بێ کۆتا و 2 بەربژێر بە کۆتا سەرکەوتن
 
کەرکووک: 2 بەربژێر بە بێ کۆتا و 1 بەربژێر بە کۆتا سەرکەوتن
 
میسان: 3 بەربژێر بە کۆتا سەرکەوتن
 
نەینەوا: 6 بەربژێر بە بێ کۆتا و 4  بەربژێر بە کۆتا سەرکەوتن
 
واست: 3 بەربژێر بە بێ کۆتا و 1 بەربژێر بە کۆتا سەرکەوتن
 
پێکهاتەکان: 2 بەربژێری ژن سەرکەوتن
سەرچاوە:رووداو