نهێنیی تەمەندرێژیی خانمێکی 107 ساڵان ئاشکرادەکرێت
خانمێکی جامایکیی دانیشتووی بەریتانیا ئەمساڵ یادی 107 ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە و ماڵباتەکەی نهێنیی تەمەندرێژییەکەی ئاشکرادەکەن.

ماری تۆماس، خانمێکی 107 ساڵانی دانیشتووی بەریتانیایە و بە ''دایکە ماما'' ناسراوە، ئێستا شەش نەوە لە دەوری هەن و هاوژینەکەی پێش 30 ساڵ لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.ئێستا ماری خاوەنی 95 نەوە و نەوەزایە.
بەگوتەی ماڵباتەکەی، ئاسوودەیی دەروونی و دڵخۆشی وای لەو خانمە کردووە تاوەکو ئەو تەمەنە بەردەوامبێت لە ژیان و ئێستاش بە ئومێدەوە دەڕوانێتە چواردەوری.
بەپێی دامەزراوەی تەمەندرێژی لە بەریتانیا، ئەمانەی خوارەوە هۆکارن بۆ تەمەندرێژی؛
خۆراکی تەندروست
کەمکردنەوەی خوێ و چەوری
بایەخدان بە خۆراکە دەریاییەکان
خواردنی خۆراکە گەڵا سەوزەکان
چالاکیی جەستەیی
کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی
بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختە
رێکخستنی خەو
کاریگەریی بۆماوەیی
سەرچاوە: ڕووداو