بەپێی راپۆرتێکی ONSـی بەریتانی، ساڵی رابردوو نزیکەی 5.4 ملیۆن ڤەیپکێش هەبوون، لەکاتێکدا ژمارەی کەسانی جگەرەکێش 4.9 ملیۆن بووە.
ئەوەش باس دەکات، ئێستا رێژەی ڤەیپکێشان لەنێو خانماندا زۆر زیاترە و زۆرینەشی ئەو پیاوانەی ڤەیپدەکێشن تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 49 ساڵە.
تەنانەت راپرسییەکە دەریدەخات، رێژەی وازهێنان لە جگەرەکێشان لەنێوان ساڵانی 2023 و 2024 نزیکەی ٪4 زیادبووە.
بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا، کەمبوونەوەی ژمارەی جگەرەکێشان هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، بەڵام پەنابردن بۆ ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی ''کارەساتی جیدی'' لێدروستدەبێت.
ناوەندەکە رایدەگەیێنێت، جگەرەکێشان هۆکاری مردنی 70 هەزار کەسە لەو وڵاتە.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکی و تەندروستییە جیهانییەکان دەکرێت ڤەیپ ئەم کاریگەرییانەی هەبێت؛
- زیادبوونی خوێنبەربوونی پووک و زەردبوونی ددانەکان
- هێلکەدانەکان و شێوەی سپێرم تێکدەدات و هۆکارێکە بۆ نەزۆکی
- کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی
- تێکچوونی سووڕی مانگانە و ئاستی هۆرمۆنەکان
- لەبیرچوونەوە لەنێو گەنجاندا زیاددەکات
- بەرزەپەستانی خوێن و گرژبوونی ماسوولکەکان
- شێرپەنجە
- کەمبوونەوەی درەوشانەوەی پێست و زیادبوونی چرچولۆچی؛ خوێن کەمتر دەڕوات بەرەو پێست
- هەڵوەرینی قژ؛ لوولە وردەکانی خوێن لە سەر و سەلکی مووەکان تەسک دەبنەوە
سەرچاوە: رووداو