رووت ویڵسن، تووشبووی نەخۆشیی گورگەسوورە دەڵێت: ''شەش ساڵی خایاند تاوەکو نەخۆشییەکەم دەستنیشانکرا، نزیک بوو لەوەی کە گورچیلەکانم لەدەستبدەم''.
کاتێک بەرگریی جەستە خانە ئاساییەکانی جەستە دەناسێتەوە و وەکو تەنێکی نامۆ دەیانبینێت، هێرشیان دەکاتە سەر و لەنێویان دەبات، بەمە دەڵێن، نەخۆشیی خۆییەبەرگری. لە جیهاندا زیاتر لە 100 نەخۆشی لەو جۆرە هەن و پێشبینیش دەکرێ، 8٪ـی دانیشتووانی جیهان تووشیان بووبن.
د. ماریانا کایلان، پسپۆڕی خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکان لە پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت: ''سیستمی بەرگریی جەستەمان دژی ئەو شتانە دروستکراون کە زیانمان پێدەگەیێنن، نەک هێرش بکاتە سەر خانەکانی جەستەمان، بەڵکو دەبێت هێرش بکاتە سەر ئەوەی کە تەنێکی نامۆیە، بەڵام لە نەخۆشیی خۆییەبەرگری، ئەم جیاکارییەی بەرگریی جەستە لاواز دەبێت و سیستمی بەرگری سەری لێدەشێوێت، ئەمەش نەخۆشمان دەخات''.
لە چالاکییەک بۆ هۆشیاریی دژی نەخۆشیی گورگەسوورە لە ئەمریکا رووت وێڵسن تیایدا بەشدارە و هاوشێوەی 50 ملیۆن ئەمریکی دیکە، هیواخوازە چارەسەریەکی بنبڕ بۆ نەخۆشییەکەی بدۆزرێتەوە، چونکە ئەو مانگانە جگە لە ژیناو، شەش دەرمانی دیکە دەخوات تاوەکو سیستمی بەرگریی جەستەی کەمتر چالاک بێت.
سەرچاوە: رووداو