لە چین تاوەکو قەتەر: پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کوێ هەڵگیراون؟

خاڵی ناکۆک لە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ، پرسی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانە، کە بە 24 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و تاران داوای ئازادکردنیان دەکات.

ئایاری 30, 2026 - 23:47
لە چین تاوەکو قەتەر: پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کوێ هەڵگیراون؟

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە پشتی بەستووە بەسەرچاوەیەک لە نێو شاندی دانوستاندکاری ئێران، تاران سوورە لەسەر ئەوەینیوەی ئەو بڕە پارەیەی پێبدرێت لەکاتی واژۆکردنی یاداشتێکی 14 خاڵەیلێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا. بەگوێرەی راپۆرتەکە کۆماری ئیسلامیی ئێرانداوا دەکات نیوەی دیکەی پارەکەی لە ماوەی 60 رۆژ دوای واژۆکردنیلێکتێگەیشتنەکە پێبدرێت.

شاندێکی باڵای ئێران، کە پێکهاتبوون لە محمد باقر قالیباف، سەرۆکیپەرلەمانی ئێران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و عەبدولناسرهیممەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، رۆژی دووشەممە 25-05-2026گەیشتنە دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنی ئاشتیلەگەڵ ئەمریکا و پرسی پارە بلۆککراوەکانی ئێران. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسیئەی ئێف پی، کۆبوونەوەی شاندە ئێرانییەکە لەگەڵ بەرپرسانی قەتەری، پرسیگەروی هورمز و یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانیان خستووەتە بەرباس.

سامانە بلۆککراوەکانی ئێران ئەو پارەیە دەگرێتەوە کە لە بانکەنێودەوڵەتییەکان بلۆک کراون، پێک دێن لە پارەی فرۆشتنی نەوت،وەبەرهێنانی خانووبەرە و ژێرخانی ئابووری وڵاتەکە. بەشێکی زۆری ئەرسامانانە چەندین دەیەیە بلۆک کراون، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار سزایان خرایەسەر لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جیمی کارتەر، دوابەدوای سەرهەڵدانیشۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979، لە وەڵامی دستبەسەرداگرتنیباڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران.

بڕی راستەقینەی سامانە بلۆککراوەکانی ئێران بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵامبەپێی خەمڵاندنەکانی حکومەتی ئێران، زیاتر لە 100 ملیار دۆلار دەبن، بەنزیکەیی یەک لەسەر سێی کۆی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی ئێران دەکات.

زیاتر لە 20 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆککراوی ئێران لە چینە، 1 ملیار دۆلار لەژاپۆنە، 7 ملیار دۆلار لە هیندستان و 6 ملیار دۆلار لە عێراقە.

بڕی 6 ملیار دۆلاری ئێران لە ئێستادا لە قەتەر هەڵگیراوە، دوای ئەوەی لەساڵی 2023 لە کۆریای باشوورەوە گواسترایەوە بۆ دەوحە، وەک بەشێک لەرێککەوتنێکی نێوان جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانیئێران بۆ ئاڵوگۆری ژمارەیەک زیندانیی. ئەم بڕە پارەیە، کە پارەی فرۆشتنینەوتە، جارێکیتر بلۆککرایەوە لە لایەن ئەمریکا و قەتەر دوای هێرشەکانیحەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری 2023.

بۆچی ئەم پرسە گرنگە؟

ئێران لە دوای شۆڕشی 1979ـوە چەندین جار داوای گەڕاندنەوەی سەروەت وسامانە بلۆککراوەکانی دەکات، بەڵام زۆربەیان لە دەرەوەی وڵات بەبلۆککراوی ماونەتەوە. وڵاتەکە بەهۆی ئەو سزایانەی لە دوای شۆڕشەوەبەسەریدا سەپێندراون، رووبەرووی فشاری دارایی تووند بووەتەوە. ئەمساڵهەڵاوسان تاوەکو سەرووی 50% بەرزبووەتەوە، هاوکات نرخی تمەنبەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش حکومەتیناچارکردووە خەرجییەکان زیاد بکات بۆ سەقامگیرکردنی هاوردەکردنیپێویستی وەک خۆراک و سووتەمەنی.

ئێران گەڕاندنەوەی سامانە بلۆککراوەکانی بۆ ئەوەیە دەستبکاتەوە بەبنیاتنانەوەی وڵاتەکەی و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئابووری و ژێرخانی کەدووچاری هاتووە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.

فاتمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە مانگی نیسانی رابردوودارایگەیاندبوو، زیانەکانی جەنگی 40 رۆژی یەکەمی شەڕ بە نزیکەی 270 ملیاردۆلار خەمڵێندراوە، لەکاتێکدا هەندێک لە ئابووریناسان ئەو رێژەیەیان لەسەرووی 300 ملیار دۆلارەوە داناوە.

پاڵنەری سەرەکیی ئێران بۆ دەستگەیشتن بە سامانە بلۆککراوەکانی لەوەسەرچاوە دەگرێت کە ئێران پێی وایە ئەستەمە ئەمریکا و ئیسرائیل رازیبنبەوەی زەرەر و زیانە مادییەکانی جەنگ بدەن بە ئێران. لە هەمان کاتدا ئێراندەیەوێت داهات کۆبکاتەوە لە رێگای وەرگرتنی باج لەو کەشتییانەی بەتەنگەی هۆرموز تێدەپەڕن؛ بەڵام ئەمریکا زۆر بەتووندی دژی ئەم هەنگاوەیئێران وەستاوەتەوە.

ئێران دوای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کە لە سەردەمی باراکئۆباما سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا واژۆ کرابوو، دەستی گەیشت بە بەشێک لەسامانە بلۆککراوەکانی لە بانکە نێودەوڵەتیەکان. دوای ئەوەی ئەمریکاهەندێک لە سزاکانی هەڵگرت، تاران توانی 50 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆککراووەربگرێتەوە.

سزاکان دوبارە سەپێندرانەوە بەسەر ئێران لە ماوەی خولی یەکەمەنیسەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، دوای ئەوەی بریاریدا ئەمریکا بکشێنێتەوە لەرێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015.

 سەرچاوە: رووداو