روبیۆ: تۆم باراک لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق دەستبەکار دەبێت
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تۆم باراک، نێردەی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سووریا، وەک لایەنێکی سەرەکی لەناو دانوستاندنەکاندا دەمێنێتەوە و هاوکات دەست بە کارکردن لەسەر پرسەکانی عێراقیش دەکات.
رۆژی شەممە، 30ـی ئایاری 2026، مارکۆ روبیۆ لە هەژماری تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "باڵیۆز تۆم باراک لایەنێکیدانوستاندنەکان بووە لەسەر پرسی سووریا و لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە."روبیۆ ئاماژەی بەوەش کرد، باراک "کەسێکی جێمتمانەی سەرەکییە لەسەرپرسی عێراق."
رۆژی 23ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، باراکی وەک نێردەیتایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری سووریا دیاریکرد. بەپێی راسپاردەی ترەمپ،ئەرکی باراک تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری 2026 بوو، بەڵام ئێستا ئەرکەکەی بۆقۆناخێکی دیکە درێژ کراوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد: "باراک بەردەوام دەبێت لەگێڕانی رۆڵێکی گرنگ، نەک تەنیا وەک باڵیۆزی ئێمە لە تورکیا، بەڵکو لە کاتیبەرەوپێشبردنی هاوکارییە ستراتیژییەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا ودەستپێکردنی کارەکانمان لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق."
روبیۆ جەختی کردەوە، باراک ئەندامێکی دەستبەردارنەبووی تیمی سەرۆکە وبە پشتیوانیی رەهای وەزارەتی دەرەوە کار دەکات. ئەو گوتی: "ئامادەییبەردەوامی ئەو بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم کارە خزمەتێکی زۆر بە گەلیئەمریکایی دەگەیەنێت و چیدیکە پڕۆسە دیپلۆماسییەکان لە ناوچەکەدا بێسەرپەرشت نامێنن."
لە کانوونی یەکەمی 2024دا، دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان رژێمیئەسەدیان رووخاند و حکومەتێکی نوێیان لە سووریا پێکهێنا، پەیوەندییەکانیواشنتن و دیمەشق چووەتە قۆناخــێکی نوێ و بەهێزترەوە.
سەرچاوە: رووداو