پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە نێردرا و دابەش دەکرێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەش بکرێت.

تشرینی یەکەمی 2, 2025 - 13:28
پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە نێردرا و دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 02-11-2025 دوو سەرچاوەی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند، "پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێت."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 9 لە 06-10-2025 دابەشکرا.
 
ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، مانگی رابردوو 97%یان لە رێگەی بانکییەوە هاوکارییەکەیان وەرگرت.
 
وەک پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەگوێرەی رێککەوتنێکیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانان مانگانە بڕە پارەیەک دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرچاوە:رووداو