نێچیرڤانی هەمووان
ھوشیار رۆژبەیانی
رێزدار نێچیرڤان بارزانی، بە بیروباوەڕ پارتی، بە کردەوە کوردستانی، بانگەشە بۆ حزبەکەی دەکات و لەئەسڵدا لە خەمی کوردستانەکەیەتی.
خەمخۆریی و کارەکانی گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی هەفتەی رابردوو، ئۆجەلان داوای لێدەکات سەرپەرشتی پرۆژەی ئاشتی لە تورکیا بکات و دوینێ سەرۆک ترامپ سوپاسی دەکات بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ ئاشتی، جا با باسی سەرۆک ماکرۆن و دەوڵەتانی ناوچەکە و وڵاتانی کەنداو و ئەورووپا هیتر.. بمینێ.
لە بەسرە سڵاوی بۆ دەنێرن و لە بەغدا داوای لێ دەکەن سولحیان بۆ بکات.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، ئەو شانازییەی کە بۆ کورد دەسکەوتێکە، هێزە بۆ گەنجان و پشتە بۆ بەساڵاچووان، داکۆکیکاری مافی ئافرەت و هەوڵی بەردەوامی بۆ پێکەوەژیانە، بە ئاوەدانی دەست پێکرد و نوێنەری وڵاتانی هێنا بۆ کوردستان، وەبەرهێنەرانی هاندا وەبەرهێنان بکەن و هاوکاری قوتابیانی کرد بۆ ئەوەی باشتر بخوێنن.
چەندین نوخبەی کوردستانی هێناوە و چەندین کەس بە هاوکاری ئەو بوون بە نوخبە.
کاتێک لە نێو جەماوەردایە، هەموو هەوڵی خۆشەویستانی ئەوەیە تاوەکۆ لێ نزیک ببنەوە و سڵاوی لێ بکەن، ئەوان تەنیا خۆشیان دەوێ، خوشەویستنێک بەرامبەر کارەکانی، بەرامبەر هاوکارییەکانی، بەرامبەر هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی، بەرامبەر بە گەیاندنی پەیامی کوردستان بە وڵاتان.
ئێستا کە داوای یەک ملیۆن دەنگمان لێ دەکات، پشتئەستورە بە کارەکانی بە خۆشەویستەکانی بە دەنگەکان و بە هەوڵەکانی، بە حزبەکەی بە خزمەتەکەی بە ئاوەدانی و ئەمنی ناوچەکەی بە فیداکاری خەڵکەکەی، پشت ئەستورە بە رێبازە پیرۆزەکەی بە رابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی.
دە ئیتر بەرەو یەک ملیۆن دەنگ بەرەو وەڵامدانەوەی خۆشەویستی هەموومان، جەنابی نێچیرڤانی هەمووان.