نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ماڵباتی دیاجوان، نووسەری نێوداری کورد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دیاجوان، نووسەری نێوداری کورد دەکات و دەڵێت: "هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەکانی، لەنێو گەلەکەی جێگەی خۆی گرتبوو."

شوبات 27, 2025 - 10:36
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ماڵباتی دیاجوان، نووسەری نێوداری کورد دەکات

رۆژی پێنجشەممە، لە تۆڕی ئێکس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەی ئاراستەی کەسوکاری دیاجوان، شاعیر و نووسەری نێوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە دیاجوان "بە مرۆڤدۆستییەکەی و هەستە نیشتمانپەروەرانەکانی" جێگەی خۆی لەنێو خەڵکی کوردستان گرتبوو. رۆژی 26ـی شوباتی 2025، دیاجوان لە تەمەنی 72 ساڵی دا کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانێکی دهۆک بەخاکسپێردرا. ئەو نووسەرە کوردە 14 کتێبی نووسیوە کە زۆرینەیان هەڵبەست، چیرۆک و شانۆنامە بوون. دیاجوان ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو، دایکی چوار کچ و دوو کوڕ بوو.

سەرچاوە: ڕووداو