پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "خۆشحاڵبووم بە بینینی هاوڕێم، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا. گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد لەبارەی دوایین پێشهاتەکان، سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ." سەرچاوە: ڕووداو