رووها؛ منداڵێکی 12 ساڵان بووەتە سەرتاشێکی بەنێوبانگ

لە شارۆچکەی سروچـی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، منداڵێکی 12 ساڵان بە ناوی ئاردا کیپ بووەتە سەرتاشێکی بەنێوبانگ.

ئاب 9, 2025 - 23:06
رووها؛ منداڵێکی 12 ساڵان بووەتە سەرتاشێکی بەنێوبانگ

ئاردا کیپ لە گوندی ئەلیگۆری سەر بە سروچ ماوەی 4 ساڵ شاگردی سەرتاشخانە بوو.

ئەو بەباشی فێری کارەکەی بووە و ئەو کاتانەی وەستاکەی لەوێ نەبووایە، قژی خەڵکی چاک دەکرد.

بەجۆرێک ئەو کەسانەی سەردانی سەرتاشخانەکەیان دەکرد، زۆر لێی رازی بوون.

ئاردا کە لە تەمەنی 8 ساڵییەوە دەستی بە شاگردیی سەرتاشخانە کردووە، ئێستا بە مەقەست و مەکینە، قژی سەردانیکاران، بەتایبەتیش منداڵان دەتاشێت.

وەستایەکەی دەڵێت، ئاردا کارەکەی خۆی زۆر خۆشدەوێت و بە باشی فێری پیشەی سەرتاشی بووە.

سەرچاوە: ڕووداو