‎سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان ده‌كات

تەمووزی 20, 2025 - 18:23
تەمووزی 20, 2025 - 18:26
‎سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان ده‌كات

‎به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يان، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ركردايه‌تيى نوێ و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

 ‎به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕۆڵى به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان له‌ ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جه‌خت له‌ ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌ تا هه‌مووان پێكه‌وه‌ خزمه‌تێكى باشتر به‌ ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ن. ‎

نێچيرڤان بارزانى

 ‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

 2025/7/20